مێرمنداڵێک بەتۆمەتی کوشتنی خۆشکەکەی دەستگیرکرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک بەناوی (ئـ، س، ع) لەدایکبوی ساڵی 2013 بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی بەناوی (ئـ، س، ع) لەدایکبوی ساڵی 2008 دەستگیرکرا.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، هەواڵی برینداربونی کەسێک بەناوی (ئـ، س، ع) لە گوندی تاسڵوجەی سەر بە قەزای سەیدسادق گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد ".

ئەوەشیخستەڕوو،" برینداری روداوەکە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراو دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد، بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان.

بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆلیس، توانرا لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبارەکر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە لە ڕوداوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێنابوو.