شارپرێس:
نوری مالیکی لەبارەی کاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وەلامی دۆناڵد
ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت،" تا كۆتایی بەردەوام دەبم لەسەر هەڵوێستی خۆم، مەگەر
چوارچێوەی هەماهەنگی داوام لێبكات سازش بكەم ".
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەچاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەدکرد،" گلەیم لە توركیاو
قەتەرو سوریا هەیە، ئەوان دەستوەردانیان كردوەو رۆڵیان هەبوە لە هاندانی ترەمپ و زانیاری
هەڵە و چەواشەکارانەیان پێداوە ".
وتیشی،" بابەتی کشانەوەم لە کاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران
دەگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی، چونكە من لەلایەن ئەوانەوە كاندید كراوم
".
لەبارەی کشانەوەی محەمەد شیاع سودانی لە رکابەرایەتی پۆستی سەرۆک وەزیران،
مالیکی باسی لەوەکرد،" كشانەوەی سودانی بەلامەوە كتوپڕبوو، چونكە بەردەوامبوو
لەسەر كارەكانی و بەجدی كارەكانی رادەپەڕاند، خۆشی دەستپێشخەری كرد ".
ڕاشیگەیانف،" هیچ مەرجێك لەنێوان من و سودانیدا نەبووە
لەبەرامبەر كشانەوەی لە كاندیدبونی لە پۆستی سەرۆك وەزیران ".