بەرپرسێکی باڵای حزبی بەعس دەستگیردەكرێت

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی سەربازی لەدەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد، كە بەرپرسێکی باڵای ڕێكخستنەكانی حزبی بەعسیان لەپارێزگای کەرکوک دەستگیركردوە.

 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی سەربازی لەدەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، تۆمەتبارەکەیان بەگوێرەی حوکمی مادەی (10) لەیاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس دەستگیرکردوە.
 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە پیتی یەکەمی ناوی سیانی (ج. ص. ح)ە و بەرپرسی باڵای ڕێکخستنەکانی باڵی مەدەنی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بوە لەناحیەی زابی سەر بەقەزای حەویجە لەپارێزگای کەرکووک.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی حەشدی شەعبی باس لەوەشدەکات، تەواوی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراونەتەبەرو دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە تاوەکو بەگوێرەی یاسا سزا بدرێ.