شارپرێس:
له‌به‌رامبه‌ر نه‌دانى موچه‌كانیان ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى یاداشتێكیان ئاراسته‌ى نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى عێراق كردوه‌و ئه‌مڕۆش ویستیان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌قه‌كه‌ى ئاشكرابكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانیه‌وه ڕێگه‌یان پێنه‌درا، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریى ئاشكراده‌كات.
دوێنێ سێشه‌ممه وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر نه‌دانى موچه‌كانیان، له‌به‌شێكى زۆرى خوێندنگه‌كانى ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى خوێندكاران ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرانه‌وه‌و پێیانڕاگه‌یه‌نرابوو، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك بایكۆتیان ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام هه‌ر شه‌وى ڕابردوو ئه‌و خوێندنگایانه‌ى بایكۆتیان ڕاگه‌یاندبوو، نامه‌یان بۆ گروپه‌كانی (دایباب) ناردبوو بایكۆتیان ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى یاداشتێكیان ئاراسته‌ى نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى عێراق كرد‌و ویستیان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌قه‌كه‌ى ئاشكرابكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانیه‌وه ڕێگه‌یان پێنه‌درا.
مامۆستا عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و ناڕازیى به‌شارپرێسى وت، "ویستمان ورده‌كاریى هه‌وڵه‌كانمان بۆ داواكردنى موچه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بخه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام ئاسایش ڕێگه‌ى نه‌داین به‌بیانوى نه‌بونى مۆڵه‌تى گردبونه‌وه".
وتیشى، "ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى ویستمان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامبده‌ین سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامماندا بۆ نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى عێراق‌و له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانیشه‌وه یاداشتێكمان ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كردوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه هیچكات له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و ناڕازیى، بۆ گردبونه‌وه‌و داواكارییه ڕه‌واكانمان مۆڵه‌تمان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئاسایشى سلێمانیش، ڕێگرییه له‌وه‌ى كه داواكارییه ڕه‌واكانى خۆمان بگه‌یه‌نین".
له‌به‌رامبه‌ر په‌شیمان بونه‌وه‌ى ئه‌و ژماره خوێندنگه‌یه‌ى بایكۆتیان ڕاگه‌یاندبوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئێمه نه ئاگادارى ئه‌و بایكۆته كاتیه بوینه كه باسده‌كرێت‌و نه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له‌مامۆستایان‌و به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌كان كراوه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى بۆ شارپرێس وتى، "به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه، ئه‌گه‌ربێت‌و ئه‌م ده‌ستى ده‌ستیه به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌فته‌ى داهاتوو بایكۆت له‌سلێمانى ده‌ستپێده‌كات‌و ده‌وامى خوێندنگه‌كان ڕاده‌گیرێن".
شه‌وى ڕابردوش، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی ناڕازیی بەهۆی دواکەوتنی موچەوە، داواکارییەکی پێنج خاڵی ئاراستەی حکومەتی هەرێم كرد‌و هەڕەشەی ئه‌وه‌ده‌كات، "چۆن لەئاستی (کەزی-بڕین) بێدەنگنەبوین؛ لەئاست موچەبڕینیش بێدەنگ نابین".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "وەک ئاگادارن موچەخۆرانی هەرێم، زیاتر لە 10 ساڵە بەهۆی بڕیار‌و سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی تاڵانچی هەرێم، لەدۆخێکی دارایی‌و ئابوریی سەختدا دەژین، بەڵام دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی‌و ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم‌و بەغدا؛ ئومێدێک هەبوو کێشەکان بەرەوچارەسەر بچن".
ئەنجومەنه‌كه چەند داواکارییەکى ئاراستەی حکومەت كردوه کە بریتین له:
یەکەم: پشتیوانی هەموو هەڵوێستێکی مامۆستایان دەکەین؛ لەپێناو ڕەتکردنەوەی سیاسەتی برسیکردن‌و دواکەوتن‌و دابەشنەکردنی موچە.
دوەم: پێویستە بەزوترینکات، بڕیاری بەناو وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ڕاگرتنی موچەی ئەو مامۆستا‌و فەرمانبەرانەی (هەژماری من)ی دەسەڵاتدارانیان پڕنەکردوەتەوە هەڵبوەشێتەوە.
سێیەم: پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی شارستانیی دەستپێبکاتەوە؛ کە بەنایاسایی‌و نائەخلاقیی چەندین ساڵە ڕاگیراوە.
چوارەم: چارەنوسی موچەی مانگەکانی (11و 12)ى ساڵی ڕابردوو یەکلایی بکرێتەوە، کە دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو تاوانباری یەکەمە لەدیزەبەدەرخۆنەکردنی.
پێنجەم: بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی گرێبەست لەتەواوی دامودەزگا حکومییەکاندا.
