شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی زانیارییه‌كى گرنگ
له‌باره‌ى ئه‌و درۆنه‌وه ئاشكراده‌كات كه لەئاوە نێودەوڵەتییەکان خرایه خواره‌وه‌و
ئه‌مریكاش ئاشكرایكردوه، سوپاى وڵاته‌كه‌ى چالاكیه‌ى ئه‌نجامداوه، ئێران ده‌ڵێت،
"ئه‌وكاره به‌درۆنه‌كه سپێردرابوو، بەسەرکەوتویی ئه‌نجامیداو سه‌رجه‌م وێنەو
زانیارییە هەواڵگرییەکانی بۆ سەنتەرەکەى خۆى گواستوه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى ته‌سنیم-ى نزیك
له‌سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، "ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن فڕۆکەیەکی
بێفڕۆکەوانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کۆکراونەتەوە بەسەرکەوتویی بۆ ناوەندی پەیوەندیدار
گواستراوەتەوەو هۆکاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌شى ڕون نییه‌و له‌ژێر لێكۆلێنه‌وه ورددایه".
سه‌باره‌ت به‌هەواڵی میدیا بیانییەکان له‌باره‌ى
بەئامانجگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەئاسمانی کەشتی هەڵگری (ی‌و ئێس ئێس ئەبراهام
لینکۆڵن)، سەرچاوەیه‌كى نزیك له‌سوپاى پاسداران وتویه‌تى، "فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی
شەهید-129 ئەرکێکی ڕۆتینی‌و یاسایی لەئاوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدا، کە بریتی‌بوو
لەسیخوڕیی‌و چاودێریی‌و فۆتۆگرافی، ئه‌وه‌ش ڕێکارێکی ئاسایی‌و شەرعییە، ئه‌وكاره‌ش
بەسەرکەوتویی ئه‌نجامدراو وێنەو زانیارییە هەواڵگرییەکانی بۆ سەنتەرەکە گواستەوە پێشئەوەی
بكه‌وێته خواره‌وه".
هه‌مان ئه‌و سەرچاوەیە ڕونیكردوه‌ته‌ه‌وه،
"لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچون بۆ هۆکاری ئەو كه‌وتنه خواره‌وه‌یه
دەکەن، هەر کە لێکۆڵینەوەکانیش تەواوبون‌و گەیشتینە ئەنجامی کۆتایی، وردەکارییەکان
ڕادەگەیەنین".
پێشتریش ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە
ڕایگەیاندبوو، سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستوەتەخوارەوە، دوای ئەوەی
لەکەشتی فڕۆکە هەڵگری ی‌و ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن نزیکبوەتەوە لەکاتێکدا لەئاوە نێودەوڵەتییەکاندا
بوە.
ئەو بەرپرسە ئه‌مریكیه‌ى قسه‌ى بۆ ڕۆیته‌رز
كردوه پێچه‌وانه‌ى زانیارییه‌كانى به‌رپرسه ئێرانیه‌كه قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى،
"فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە له‌جۆرى شەهید-139 بوەو بەرەو كه‌شتیى فڕۆکە هەڵگرەکە ڕۆیشتوه،
به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 35ی هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە كراوه‌ته
ئامانج‌و تێكشكێندراوه".
