شارپرێس:
چەند کاتژمێرێک پێش کۆبونەوەی
شاندی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەتاران داوای
لە هاوڵاتییانی کرد بەپەلە ئێران جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا
لەتاران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" هێشتا رێکارە ئەمنییەکان لەئێران
توندن و داخستنی رێگاوبانەکان و فلتەرکردنی ئێنتەرنێت لەو وڵاتە بەردەوامە، کۆمپانیاکانی
فڕوکەوانیش بە بەردەوامی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران کەمدەکەنەوە ".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا
وتیشی،" پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لەئێراندان بەپەلە وڵاتەکە جێبهێڵن
و بیر لە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا نەکەنەوە، چونکە رەنگە بەشێوەی کتوپڕ گەشتە
ئاسمانییەکان لەو وڵاتە هەڵبوەشێنەوە".
هاوکات ئەمریکا داواشی لە
هاوڵاتییانی کرد ئەگەر بتوانن لەڕێی ئەرمینیا و تورکیاوە بە وشکانی وڵاتەکە
جێبهێڵن.
لەساڵی 1980 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئێران بەشێوەی
کرداری بونی نییە، بەڵکو سویسرا کاروباری ئەمریکا لە ئێران بەڕێوەدەبات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە چەند کاتژمێرێکی تر دانوستانی نێوان ئەمریکا و
ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستپێبکات