شارپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای
ئێرانی، کەمێک لەمەوبەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە
مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد.
ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێران بڵاویكردەوە، گەڕی یەكەمی
دانوستانی ناراستەوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
کە تایبەتە بە دۆسییەی ئەتۆمی، بە نێوەندگیری سەڵتەنەی عومان لە شاری مەسقەت دەستی
پێکرد.
لەو دانوستانەدا عەباس عراقچی
وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێران و ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی ترەمپ سەرۆکایەتی
شاندی ئەمریکا دەکات.