شاندێکی وەزارەتی بەرگری سوریا گەیشتە حەسەکە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندێکی وەزارەتی بەرگریی سوریا بەمەبەستی رێککارەکانی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا گەیشتنە شاری حەسەکە.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سوریا بڵاویکردەوە،" ئامانجی سەردانی شاندەکە  تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە تێکەڵکردنی ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لەناو دامەزراوەەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو هەنگاوانە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە واژۆ کراوە ".