ژنە کوردێک بوە جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ديلان یەشیلگۆز، ژنە سیاسەتمەداری کورد وەک جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری حکومەتی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.


ئەمڕۆ هەینی، حکومەتی نوێی هۆڵەندا پێکهێنرا و دیلان یەشیلگۆز وەک سەرۆکی پارتی ئازادیی و دیموکراسی پۆستی وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانیی وەرگرت، هاوکات حزبەکەشی بەرپرسیارێتی شەش وەزارەتی گرنگی لە کابینە نوێیەکەدا بەرکەوت.

دیلان یەشیلگۆز، لە یەکەم کاردانەوەیدا لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد،" جێگەی شانازییەکی گەورەیە وەک جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری خزمەت بکەم ."

 باسی لەوەشکرد،" ئازادی و ئاسایش شتێک نین کە بە ئاسانی بەدەست بێن، بۆیە بەڵێن دەدەم بە هەموو توانامەوە کار بکەم بۆ پاراستنی هۆڵەندا و پشتیوانیکردنی ئەو ژن و پیاوانەی ڕۆژانە لە ناو هێزە چەکدارەکاندا بەرگری لە خاکی وڵات دەکەن ".

دیلان یەشیلگۆز لە ساڵی 1977 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە خێزانێکی کورد لەدایکبوە، لە تەمەنی منداڵیدا وەک پەنابەر ڕویان لە هۆڵەندا کردوە.

ئەو پۆستانەی تائێستا دیلان وەریگرتون:

-ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەوە

 -ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا

- وەزیری وزە

-وەزیری داد

- سەرۆکی پارتی ئازادیی و دیموکراسی