شەڕ لەسوریا دەستیپێکردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 10900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا، شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لە نێوان چەکدارانی پارێزەرانی نیشتمانی سەر بە دروزەکان و چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق ڕویدا، تاکو ئێستاش قوربانییەکان ئاشکرانەکراون.


ئاژاسنی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشق ئاگربەستیان لە سوەیدا پێشێل کردوە و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارێزەرانی نیشتمانی دروزییەکان و چەکدارانی حکومەتی کاتیی لە گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا ڕویداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو،" هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بەرەو شارۆچکەکانی عەتیل و سەلیم لە ڕۆژئاوای شاری سوەیدا پێشڕەویان کردوە، لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوان چەکدارانی دروز و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریادا ڕویداوە.