تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەئەنبار رویدا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگوندێکی پارێزگای ئەنبار، دوو تیرۆریستی خۆکوژ لەکاتی روبەڕوبونەوەی هێزە ئەمنییەکان خۆیان تەقاندەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێت، دوو ئەندامی ‌هێزە ئەمنییەکان برینداربون.

ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" مەفرەزەیەکی ئاسایشی نیشتیمانی لە ئەنبار، پشتبەست بە زانیاری وردی هەواڵگری، توانییان دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعش گەمارۆ بدەن ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستەکان، هەردوکیان خۆیان تەقاندەوە.

هاوکات، ماڵپەڕی "السومریە نیوز" بڵاویکردەوە، روداوەکە لەگوندی (خەسێم)ی سەر بە قەزای قائیم رویداوە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندارن.