حكومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراك زیاددەكات

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی عێراق بەبڕیاری پەسەندكراوی ئەنجومەنی وەزیران، کرێی وەرگرتنی بەشەخۆراک لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەكات و بڕەكەی دەكاتە دوو هیندە.

 
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی پارەی بریکارەکانی خۆراک، بەجۆرێک پشکی بریکار بۆ هەر کەسێک لە 50 دینارەوە دەکرێتە 250 دینار.

بڕیارەکە تەنیا زیادکردنی پشکی بریکارەکان نییە، بەڵکو حکومەتیش پشکی خۆی زیاد کردوە، ئەمەش وایکردوە نرخی کۆتایی لەسەر هاوڵاتیان نزیکەی دوو هێندە زیاد ببێت.

هاوكات، لەبارەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكیشەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی سلێمانی، ئەمڕۆ ئاشكراكیرد، فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی بەچەند خزمەتگوزارییەکی نوێوە کارا کرایەوە.
 
ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی بازرانی عێراق داوای پارەی چەند ساڵی ڕابردوی بەشەخۆراكی لەحكومەتی هەرێم كرد كە 118 ملیار دینارە، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهاوڵاتیانی وەرگرتوە بەڵام نەیداوەتە بەغدا.