شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی سوریا ئاشكرایكرد، بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپاى ئەمریکا، هێزهكانى لهناو بنکەی شەدادی لهنزیك پارێزگاى حهسهكه جێگیركردوه.
وەزارەتی بەرگریی سوریا لهڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردوه، هێزەکانیان بنکەی سەربازیی شەدادیان لەسنوری پارێزگای حەسەکە وەرگرتوەتەوە كه پێشتر سوپاى ئهمریكاى تێدا بوه.
لهو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژه بهوهشكراوه، وەرگرتنەوەی بنکەکە دوای هەماهەنگییەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هاتوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێ لەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هەژماردەکرێت.
دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەتەنەفو گواستنەوەیان بۆ ناو سنوری ئوردن، لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، یەکەکانی سوپای وڵاتەکە لهناو بنکەکەو دەوروبەر جێگیربون.
ئهوهش هاتوه، "سوپای عەرەبیی سوریا لەتەواوی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردنو عێراق لەبیابانی تەنەف بڵاوبونهتهوه".
هێزەکانی ئەمریکا پێشتر لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەو بنکەیە جێگیربون، ڕۆژی چوارشەممە، 11ی شوباتی 2026، بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای سوریاو حکومەتی ئوردن، هێزەکانیان گواستەوە بنکەی (Tower 22) لەناو خاکی ئوردن کە تەنها چەند کیلۆمەترێک لەتەنەفەوە دورە.
بنکەی سەربازیی تەنەف لەساڵی 2016 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لەسێگۆشەی سنوریی نێوان سوریا، عێراقو ئوردن دامەزراوه، ئامانجی سەرەکیی ئەو بنکەیەش ڕوبەڕبونەوەی تیرۆریستانی داعشو ڕێگریکردن بوه لەفراوانبونی هەژمونی سەربازیی لایەنە بیانییەکان لەناوچەکەدا.
