شارپرێس:
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی، ئه‌ندامی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ته‌زویر ڕوبه‌ڕوی هێزه‌كانی ئاسایش بوه‌وه، دواتر به‌برینداری ده‌ستگیر كرا.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ته‌زویر، به‌دواداچون و چاودێری وردی ئه‌نجام دا.
دەشڵێت، له 2026/2/16 ئه‌ندامێكی بانده‌كه دێته شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی بڕی ( 40 )هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، به‌گه‌یشتنی بۆ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ده‌درێت".
ئاسایش ئەوەشی ڕونكردەوە، كە تۆمه‌تبار ئاماده نه‌بوو خۆی ڕاده‌ست بكات و دوای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه به‌برینداری ده‌ستگیركراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی (281 ) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.