کۆمەڵەی زەحمەتکێشان شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی ڕاگەیاند

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان  لەڕاگەیەندراوێکدا  شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک ڕادەگەیەنێت.


کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، "زۆر بەداخەوە هاوڕێ سیرووس خەزانی، خەڵکی ئاوایی “تا”ی سەر بە  شاری کامیاران، پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕۆژی شەممە لە شاری سنە، دەکەوێتە بەر هێرشی چەکداریی هێزەکانی ڕژێمی ئێران و گیانی ئازیزی بەخت دەکات".

دەشڵێت، بەم بۆنەوە لە بنەمەڵە، هاوڕێیان و لە هەموو خەڵکی کوردستان سەرەخۆشی دەکەین. 

تائێستا کومەڵەی زەحمەتکێشان وردەکاری ڕووداوەکەی ئاشکرانەکردووە.