شارپرێس:
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕایگەیاند "قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ئاشتی کۆتایی هاتووەو ئێستا سەرەتای یەکگرتن و قۆناغی دووەمە".
مەتحەت سانجار ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕایگەیاند، لە دیداری ئەمڕۆیاندا عەبدوڵڵا ئۆجالان بە شاندەکەی وتووە: "ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتای یەکگرتنە".
سانجار سەبارەت بە کۆبوونەوەکە دەڵێت، کۆبوونەوەکە نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاند، کۆبوونەوەیەکی تەواو بوو، ئۆجالان خۆی پێشوەختە کارنامەی خۆی دادەنێت. کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو.
ئۆجالان ڕایگەیاندووە، 'ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتای یەکگرتنی دیموکراسییە'. دەشڵێت ‘قۆناغی یەکەم پەیوەندی بە بڕیاری کۆتایی هێنان بە بوونی پەکەکە و خەباتی چەکدارییەوە هەبووە، ئەمە بڕیارێکی ستراتیژیی بوو.
ئۆجەلان دەڵێ ‘لە قۆناغی یەکەمدا هەنگاوی گرنگمان بۆ ئەمە ناوە. ئێمە لەگەڵتان باسی ئەوە دەکەین."
هەروەها ئۆجالان باسی لەقۆناغی دووەم و هەنگاوەکانی کرد.