شارپرێس:
ئەمڕۆ دوشەممە، مەسرور بارزانی جێگری دوەمی سەرۆکی پارتی و قوباد
تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی
دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.
ماڵپەڕی "روداو" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،"
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا تاوتوێی پێکهێنانی
حکومەتیان کرد ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" چاوەڕوان دەکرێ سبەی یان دووسبەی مەکتەبی
سیاسی هەردوو حزب بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆببنەوە ".
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبونەوەکەی هەردوو
مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، جارێکی دیکە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
کۆببنەوە.