شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و
زانیاریانه‌ى شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى ئاشكرایكرد، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه تاوه‌كو پێنج
ڕۆژ له‌سه‌ره‌تا مانگى داهاتوو، سه‌رمایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات،
ده‌شڵێت، "به‌فربارین ده‌گاته ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانیش".
پشتیوان پێنجوێنی
شارەزای کەشناسیی به‌شارپرێسى وت، "پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوا له27ى ئه‌م مانگه
تاوه‌كو 5ى 3ى 2026 به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه شەپۆلێكى نوێی باران بارین‌و بەفربارین‌و
سەرمایه‌كى بەهێز ڕودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".
به‌وته‌ى شاره‌زاكه‌ى
كه‌شناسى، "بەفربارین له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك
كه لەناو سه‌نته‌رى قەزای پێنجوێن‌و ناحیەی حاجی ئۆمەران‌و شاخی ئەزمەڕو گۆیژەو
ناو سەنتەری شاری سلێمانیش بەفر دەبارێت".