چەند بڕیارێک لەبارەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لێژنەی باڵای چاودێری بازاڕی سەر بە قائیمقامیەتی قەزای رانیە کۆمەلێک رێنمایی لەبارەی چاودێریکردن و رێکخستنەوەی نرخی شتومەک لەبازاڕەکاند دەرکرد.

رێنماییەکان بریتین لەمانە:

1- سەمون و نانی فڕنی 100گرام هەشت دانە بە هەزار دینار،
نانی تیری 200 گرام 4 دانە بە هەزار دینار

2- یەک کیلۆ برمە بەهێلکە چوار هەزار دینار، یەک کیلۆ  برمە بێ هێلکە سێ هەزار دینار

3- عەرەبانەو دەستگێڕو مێزەجێگیرەکان ئۆتۆمبێلی گەڕۆک پابەند بن بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان .

4- لوقم و شیرینی و لوقمەقازی بەشێوەی فەل ڕێگەی پێنەدرێ بفرۆشرێ و پێویستە بخرێنە قاپی سەفەری .

5- سەرجەم ئەو شوێنکارانەی کاری دروستکردن و فرۆشتنی شیرینی دەکەن کارتی تەندروستیان پێبدرێ و پشکنینی تەندروستیان بۆ ئەنجام بدرێ .

6- هەموو ئەو شوێنکارانەی دەیانەوێ کاری دروستکردنی شیرینی و بابەتەکانی تایبەت بەمانگی ڕەمەزان پێش 10 ی ڕەمەزان مۆڵەتی تەندروستی و ڕەزامەندیان هەبێ بەپێچەوانەوە دابخرێن .

7- بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێ لەشوێنی بچوک و ناتەندروست شیرینی دروست بکرێ، بەتایبەت ئەوخواردنگەو چایخانانەی ناوبازاڕ تەنها بتوانن تیایدا بفرۆشن ....

8- فرۆشتنی چوکلێتی فەل قەدەغەیە لەسەر دەستگێڕو عەرەبانەوبەردەم دوکانەکان .

9- هێنانی لوقمەقازی و بامیەو زلۆبیا لەدەرەوەی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین قەدەغەیە.

10- پێویستە هەموو دوکانێکی چەرەس نرخ هەڵبواسێت.

11- سەرجەم دوکانی مەیفرۆشی دادەخرێن وەک ڕێزێک بۆ گەورەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز .

12- خواردنگەکان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز پێویستە داپۆشراوبن و پەردە هەڵبواسن .
13- گرانفرۆشی لەکۆگاکان و بازار بەشێوەی نائاسایی ڕێپێدراو نیە لە ڕەمەزان و بۆنەکاندا هەر کەسێک بێ هۆکار نرخ بەرز بکاتەوە سزا دەدرێت .

14- شیرینی دروستکردن تەنها لە ناو کارگەکاندا ڕێگەپێدراوە بەپێچەوانەوە ڕێگەپێدراو نیە .

15- پێویستە هاوڵاتیان وریابن خواردنی سەردانەپۆشراو نەکرن و دڵنیابن لە بەرواری دەرچون و بەسەرچون .

16- دورکەوتنەوە لە شەربەتە ڕەنگدارە دەستکردەکان کە لەژێر چاودێری کەسی پسپۆڕ دروست ناکرێت .

17- داواکارین هاوڵاتیان ئەو خۆراک و خواردنەوانە نەکڕن کە لەبەر تیشکی خۆر دادەنرێن و لەکەش و هەوای گونجاو هەڵنەگیراون .

18- دەسگێرەکان دەبێت شەوانە عربانەکانیان لەشوێنێک ڕابگرن کە داپۆشراو بێت بۆئەوەی پارێزراوبێت لە ئاژەڵی بەڕەڵا کە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی نەخۆشی لەڕێگای لیکەوە .

19- هێلکەی شکاو بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە شیرینی دروستکردندا بەکار بهێنرێت .

20- پێویستە هاوڵاتیان نەکەونە ژێر کاریگەری پڕۆسەی هەڕاج و داشکاندنەکان کە بەشێک لەبازرگانەکان وەک سیاسەتی خۆیان کڕیاران بەهەڵەدا دەبەن .