شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتكۆم) ئاماری وردی 10 ڕۆژی یەکەمی شەڕی دژی ئێران بڵاوکردەوەو ئەو شوێنانەی ئاشكراكردوە كە كراونەتە ئامانج.
سێنتكۆم لەبەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە، كە"فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بەبڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئه‌فسانه‌یی دەستیپێکردووە، هێزەکانی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌نه ئامانج كه ده‌بنه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ئیران و ئه‌وله‌ویه‌ت به‌و شوێنانه ده‌درێت كه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی نزیكیان دروست كردوه".
بەپێی بەیاننامەی سێنتکۆم، هێرشی سوپای ئەمریکا، بۆ سه‌ر ئێران، ژمارەیەکی زۆر لەدامەزراوە و شوێنی بەرهەمهێنانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردوه‌تە ئامانج.
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بارەگاکانی سوپای پاسداران و باڵەخانەکانی فەرماندەیی و شوێنە هەواڵگرییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لەڕیزی ئه‌و پێنج هه‌زار ئامانجهدابون كه بۆردومان كراون.
هەروەها سێنتکۆم ئاماژەی به‌وه كردوه، هێرشكراوه‌ته سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرن، دامەزراوەکانی دروستکردنی موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، شوێن و سەکۆکانی هەڵدانی موشەک و زیاتر لە 50 کەشتی دەریایی ئێران، لەوانه کەشتی و ژێردەریاییهكانی ئێران.
بەپێی پوختەی ئۆپەراسیۆنەکە، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی B1، B2 و B52، لەگەڵ جۆرەها فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەهەڵگر، کەشتی تێكشكێنهرو توانای تایبەتی دیارینەکراو بەشدارییان لەهەڵمەتی توڕەیی ئه‌فسانه‌یی دژی ئێران کردوە.
هەندێک لەو ئامانجانەی کە لەبڵاوکراوەکەدا باسکراون بریتین لە:
- فه‌رمانده‌یی و کۆنترۆڵ.
- سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران.
- کەشتی و ژێردەریاییەکانی هێزی دەریایی ئێران.
- شوێنی موشەکی دژە کەشتی.
- توانای پەیوەندییه سەربازییه‌كان.
- كارخانه‌ی دروستکردنی موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
