هۆشداری لەدۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری لەدەرهاویشتە ژینگەییە مەترسیدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و دەڵێت، ئەم هێرشانە دەرهاویشتەی ژینگەیی وێرانکەریان بۆ سەرانسەری ناوچەکە دەبێت و کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاوی خواردنەوە، پاکی هەواو تەنانەت سەرچاوەکانی خۆراک دەبێت.


ستێفان دوجاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"بەردەوامین لەلێدانی زەنگی مەترسی سەبارەت بەکاریگەرییە مرۆییەکانی پەرەسەندنی توندوتیژی لەبەشێک لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بوەتە هۆی زیادبونی ژمارەی قوربانیانی سڤیل و زیانگەیشتن بەژێرخانی شارستانی و ئاوارەبونی دانیشتوان".

وتەبێژی سکرتێری گشتی ئاماژەی بەوەش کرد، نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەرانییەکی قوڵی هەیە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەهێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکان دەکەن. 

ڕونیشیکردەوە، ئەم هێرشانە دەرهاویشتەی ژینگەیی وێرانکەریان بۆ سەرانسەری ناوچەکە دەبێت و کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاوی خواردنەوە، پاکی هەواو تەنانەت سەرچاوەکانی خۆراک دەبێت.