شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەڕۆژئاواى كوردستان تایبەت بەشارپرێس ئاشكرایكرد، سیپان حەمۆ کرایە یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا.
سەرچاوەكەی شارپرێس وتی،" سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، کرایە یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سیپان حەمۆ خەڵکی عەفرینە و ئەندامی فەرماندەيى یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەسەدەو حكومەتی دیمەشق، كورد لەحكومەتی نوێی سوریاو بەڕێوەبردندا بەشداری دەبێت لەو ڕوانگەیەشەوە تائێستا چەند پۆستێكی وەرگرتوە.