دیمەشق سەرجەم دەستگیرکراوانی کورد ئازاد دەکات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحمەد هیلالی وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی بۆ دۆسیەی تێکەڵکردنەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ئەمرۆ سێشەممە ژمارەیەکی تر لە دەستبەسەرکراوان و ڕاگیراوان ئازاد دەکرێن.

 
هیلالی لەلێدوانێکدا بەپێگەی "نۆرس پرێس"ی نزیک لە ئیدارەی خۆسەری راگەیاندووە  کە هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە ڕووداو و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی ناوچە جیاجیاکانی باکووری سووریاوە هەبووە دەگرێتەوە و پرۆسەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت تا هەمووان ئازاد دەکرێن.

 سەبارەت بە کردنەوەی ڕێگاکانی سەرێ کانی و گرێ سپی و گەڕانەوەی ئاوارەکان، هیلالی ڕوونی کردەوە کە ئەو ڕێگایانە لە ماوەی 2 ڕۆژدا دەکرێنەوە و ئێستا کار لەسەر ڕێوشوێنی ئەمنی و پاککردنەوەی ناوچەکان لە مین دەکرێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

 جەختیشی کردەوە کە دوای کردنەوەی ڕێگاکان هەموو ئاوارە و دەرکراوەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ گوند و شارۆچکەکانی خۆیان لە سەرێ کانی و گرێ سپی و ناوچەکانی دیکە بەبێ جیاوازی.