شارپرێس:
بەهۆی ئەوەی ئامێرکانی (ATM) لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بە کارەبا
کاردەکەن، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ ئەو موچەخۆرانە
بڵاوکردوەتەوە کە لەو رێگەیەوە موچە وەردەگرن و دەڵێت، سبەینێ تاکو 4ی عەسر ئەو
ئامێرانە کاردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەئاگادارییەکدا بۆ
موچەخۆران ئاماژەی بەوەکرد،" ئاگاداری سەرجەم موچەخۆرانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبچە و ئیدارەی راپەڕین دەکەینەوە، کە سبەینی چوارشەممە لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی تا 4:00 ی عەسر کارەبا بۆ سەرجەم (ATM)کانی دابەشکردنی
موچە دابیندەکرێت ".
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکرد، موچەخۆران دەتوانن
سبەینێ لەو کاتانەدا لەرێی ئامێرەکانی (ATM)مەوە موچەکانیان
وەربگرن.