شارپرێس:
لهئاسمانو زه‌مینه‌وه
هێرشكرایهسهر چه‌ند خاڵێكى هێزه ئه‌منیه‌كانى ئێران له‌ناوجه‌رگه‌ى شارى تاران‌و
ئاژانسه‌كانى سه‌ر به‌ئێرانیش ده‌ڵێن، هێرشه‌كان زۆر چڕبونو نزیكه‌ى 10 ئه‌ندامى
هێزه ئه‌منیه‌كانیش كوژراون.
ئاژانسى فارسى ئێران
ئاشكرایكردوه، ئه‌مشه‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل هێرشیانکردەسەر چەندین خاڵی
پشکنینی هێزە ئەمنییەکان لەناو جەرگەی شاری تاران، دواتر له‌سه‌ر زه‌مینیشه‌وه
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار په‌لامارى هێزه ئهمنیهكانیانداوهو به‌گوێره‌ى ئامارە سەرەتاییەکان،
لەو هێرشانەدا لانیکەم 10 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان‌و بەسیج کوژراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه،
شه‌وى ڕابردوش هێرشێكى چڕیى درۆنى كراوه‌ته‌سه‌ر خاڵه‌كانى پشكنینى هێزه ئه‌منیه‌كان‌و
ده‌وترێت هێرشەکان لەکاتژمێرەکانی درەنگانی شەو ئەنجامدراون‌و چەند ناوچەیەکی جیاوازی
تارانیان گرتوەتەوە.
وه‌كو ئاژانسه له‌زارى
شایەتحاڵەکانهوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەگەڕەکەکانی
وەک (مەحەلاتی، فەدائیانی ئیسلام‌و بۆلواری ئەرتەش) بیستراوە.
ئەو هێرشانەش لەکاتێکدایە
کە گرژییەکانی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل گەیشتوەتە بەرزترین ئاست‌و ئیسرائیل ڕایگەیاندوە،
ئامانجە سەربازیی‌و ئەمنییەکانی ناوخۆی ئێران دەپێکێت، تائێستاش بەرپرسانی فەرمی کۆماری
ئیسلامی هیچ لێدوانێکی فراوانیان لەسەر زیانە ماددییەکانو وردەکاری زیاتری هێرشەکەى
ئه‌مشه‌و ئاشكرانه‌كردوه.
