موقاوەمەی عێراقی: ئیمارات دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە دەکاتە ئامانج، ئێمە نین

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی مقاوەمەی عێراقی سوپای ئیمارات بە تێوەگلان لە بۆردومانکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، مەبەستیان چەواشەکاری و تێکدانی رای گشتییە.


هێزەکانی مقاوەمەی عێراقی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەبەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن کە دەوڵەتی ئیمارات تێوەگلاوە بە کردنەئامانجی دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەم هەڵسوکەوتە روی راستەقینەی دەسەڵاتدارانی ئیمارات دەردەخات، بەڵکو هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکای دوژمن دەردەخات ".

هێزەکانی مقاوەمەی عێراقی دەشڵێن،" ئیمارات دەیەوێت لەڕێی ئەو کارانەوە رای گشتی نێودەوڵەتی بشێوێنێت لەدژی هێزە ئازادەکان کە کە سیاسەتەکانی دوژمنان رەتدەکەنەوە ".