تەرمی هاوڵاتیەکەی پشدەر دۆزرایەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

هەردی حەسەن ـ شارپرێس
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی 23 ی ئازاری 2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هالۆکس بەسێ کەسەوە کەوتە ناو ڕووباری گافڕێنی بناری قەندیل و یەکێک لەو کەسانە کەشوفیری ئۆتۆمبێلەکە بوو خنکا و بێسەر شوێن بوو.


عەلی قادر ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارەستانیەتی ڕاپەڕین بە شارپرێسی ڕاگەیاند" لەسەرەتای ڕوداوەکە و دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە تیمی بەرگری و شارستانیەت و مەلەوانیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە تیمەکانمان بەدرێژای ئەو سێ ڕۆژە لە هەوڵ و گەڕان دابوون و سەختی ناوچەکە و تیژڕووی و ساردی  و لێڵی ئاوی ڕووبارەکە گرفتێکی گەورەبوون بۆ کاری تیمی مەلەوانی بەڵام تیمەکانمان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە دڵسۆزانە ئەرکی خۆیان بەجێ هێنا".

ناوبراو وتیشی " نیوەڕۆی ئەمڕۆ  لە مەودایەکی دووری کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەکە  توانرا تەرمی ( عبدول ڕەزاق حەمەدئەمین ) کە لەدایک بووی ساڵی 1979 یە لەناو ئاوی ڕووبارەکە دەربهێنەوە و دوای توێکاری پزیشکی دادی ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە".