دوو هێرشی جیاواز.. فڕۆكەخانەی كەركوك و بارەگایەكی حەشدی شەعبی كرايە ئامانج

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمێك پێش ئێستا لەدوو هێرشی جیاوازدا، فڕۆكەخانەی كەركوك و بنكەیەكی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆكەخانە كرایە ئامانج.

سەرچاوەیەك لەكەركوك بەشارپرێسی ڕاگەیاند، لەناو فڕۆكەخانەی كەركوك دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە كە زەمین لەرزەی لەناوچەكە دروست كردوە.

هاوكات وتیشی، ماوەی چەند كاتژمێریشە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەئاسمانی ناوچەكەدا بینراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناوچەكە دوو بارەگای حەشدی شەعبی تێدایەو  یەكیان لەناو بەشی سەربازی فڕۆكەخانەدایەو بارەگای هەواڵگری حەشدی شەعبییە، ئەوەی دیكەیان لەنزیك فڕۆكەخانەی كەركوكە.