چوار ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێم بۆ مانگی نیسان (واته‌ مانگى چوار) بۆ سەرجەم فەرمانبەران‌و مامۆستایان‌و خوێندكاران، چوار ڕۆژ پشوی ڕاگەیاند.


به‌گوێره‌ى خشتەی پشوە فەرمییەكان كە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوه‌تەوە، ڕۆژی 1ى 4ى 2026 كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژى چوارشەممە، پشوى فه‌رمیه‌ لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومه‌تى هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی ئاشوری ـ بابلی كلدانی.

هه‌ر به‌گوێره‌ى خشتەكە، ڕۆژی 5ى 4ى 2026 كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌، جەژنی گەورەی مەسیحییەكانەو یەك ڕۆژ بۆ سەرجەم دامودەزگاكان‌و سێ ڕۆژیش بۆ مەسیحییەكان پشوى فه‌رمیى دەبێت.

له‌خشته‌ى پشوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمدا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، ڕۆژی 9ى 4ى 2026 كه‌ پێنجشەممە ده‌كات، بەبۆنەی ڕۆژی ئازادكردنی عێراق لەڕژێمی دیكتاتۆری سەدام حسێن، پشوی فەرمییەو ڕۆژی 15ى 4یش كه‌ چوارشەممە ده‌كات‌و سەری ساڵی ئێزدییەكانە، پشوە بۆ سەرجەم دامودەزگاكانی حكومه‌تى هەرێم.