ماكرۆن لەبارەی هێرشكردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتەدەنگ

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی فەرەنسا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردو هێرشکردنە سەر ماڵەكەی ئیدانەكرد.

 
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
 
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەپەیوەندییەکەدا ماکرۆن "بە توندی" سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئه‌مڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لەدهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دوپات کردوەتەوە.
 
هاوکات سەرۆکی فەرەنسا سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە رۆژی 24ی ئەم مانگە "لەهێرشە موشەکییەکەی ئێران دا لە سۆران شەهید بون، هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ بریندارانیش خواست."