شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەتەدەنگ و دەڵێت، ئەم کارە تیرۆریستییانە، گوزارشت لەهەوڵی دوژمنکارانەی شەڕخوازەکان دەکات بۆ زیان گەیاندن بەئاشتی.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردوەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدهۆک سەرکۆنە دەکات و ڕایگەیاندوە، ئەم کارە تیرۆریستییانە، گوزارشت لە هەوڵی دوژمنکارانەی شەڕخوازەکان دەکات بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکارییە ناوچەییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ.
هاوكات، فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر ڕایگەیاند، هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدهۆک، لەهەر لایەکەوە کرابێت بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین.