مەزڵوم عەبدی پەیامێك ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم.


مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەل و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان نیشان دا لەبەرامبەر هەموو جۆرە هەڕەشە و هێرشێک.

لەپەیامەكەیدا ڕاشیگەیاند،" پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی هەموانە، چونکە سەقامگیریی هەرێم بەسەقامگیریی بۆ تەواوی کوردو ناوچەکە هەژمار دەکرێت".

مەزڵوم عەبدی لەدرێژەی قسەکانیدا هاوسۆزیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان لەم بارودۆخەدا دەربڕی و جەختی کردەوە، هەموو جۆرە توندوتیژییەک و هەڕەشەیەکی سیاسی و سەربازی ڕەتدەکەنەوە.