ئەدهەم بارزانی: بەئامانج گرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێشهاتێکی مەترسیدارە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەدهەم بارزانی، سیاسەتمەداری ناسراوی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشهاتێکی مەترسیدارەو دورە لەهەر بیرکردنەوەیەکی ئاقڵمەندانە.


لەڕاگەیەندراوێدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەپەرەسەندنێکی نوێی شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە نزیک دەبێت لەمانگێک، ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورستان لەپارێزگای دهۆک بەئامانج گیراوە، کە جێگای سەرسوڕمانەو  دەڵێت،"ئیدانەی ئەو کارە دەکەم". 

جەختیش دەكاتەوە كە بەئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کورستان لەپارێزگای دهۆک لەکاتێکدا کە ناوچەکەو ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان بەدۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک کەسایەتیەک توانیویەتی ڕۆڵ بگێرێت لەنێوان زۆربەی لایەنە جیاوازە سیاسیەکانی ناوخۆی عێراق و زۆرجار سنورە بەرتەسکەکانی حزبایەتی تێپەڕاندوە".

دەشڵیت،" پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق بەدواداچون بۆ چارەسەرکردنی هێرشەکانی لەم جۆرە بکات و جارێکی تر داواکارین لەحکومەتی ناوەند  سەروەری وڵاتەکەی لەئاسمان و زەوی و ئاوی بپارێزێت لەهەرجۆرە هێرشێک".