دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی توندی دژی بەریتانیا و فەرەنسا بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئێوە بێ هەڵویست بوون، منیش لەبیری ناکەم.
ترەمپ لەو پەیامەی بۆ فەرەنسایە لە تروس سۆشیەڵ نوسیویەتی: فەرەنسا ڕێگەی نەدەدا ئەو فڕۆکەیانەی کە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆیشتن و پڕ بوون لە پێداویستییە سەربازییەکان، بەسەر خاکی فەرەنسادا بفڕن. فەرەنسا زۆر بێ هەڵوێست بوو لە ڕێگەگرتن لە “قەسابی ئێران”، کە بە سەرکەوتوویی لەناوچووە، ئەمریکا لەبیری دەبێت".
لەبارەی بەریتانیاوە ترەمپ لەتویتێکی دیکەدا نوسیویەتی: هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی گەرووی هورمزەوە ناتوانن سووتەمەنی فڕۆکە بەدەستبهێنن، وەک بەریتانیا کە رەتیکردەوە بەشداری بکات لە لەنێوبردنی ئێراندا، پێشنیازێکم هەیە بۆتان: یەکەم، لە ئەمریکای بکڕن، چونکە ئێمە بڕێکی زۆرمان هەیە دووەم، کەمێک ئازایەتی کۆبکەنەوە و بچنە گەرووەکە و دەستی بەسەردا بگرن".
ترەمپ وتوشیەتی "دەبێت فێری ئەوەبن چۆن بۆ بەرژەوەندی خۆتان بجەنگن، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر یارمەتیتان نادات، رێک وەک چۆن ئێوە لە کاتی پێویستدا یارمەتیتان نەداین. ئێران لە بنەڕەتدا تێکشکێندراوە، بەشە قورسەکە تەواو بووە. بچن نەوتی خۆتان بەدەست بهێنن".
