ئەمریكا لەبارەی چەكی ئەتۆمی ئێرانەوە بڕیاردەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێگا نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.


پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا وتی،"ئەمریکا پیشاندا توانای سەربازی چەندە، پێچەوانەی شەڕەکانی ڕابردوو دەزانین ئامانجەکانمان چیە، ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی جیهان لەمەترسیدا دەبێت". 

وەزیری جەنگی ئەمریکا دەشڵێت، "هیچ سەرۆکێک وەکو دۆناڵد ترەمپ نییەو کردەوەکانی سەرۆک ترەمپ تەنیا قسە نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێزەکانیان بەشێوازێکی ناوازە ڕوبەڕوی ئێران بونەتەوەو ڕێگا نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت. 

پیت هێگسێت، ئەوەش ئاشكرادەكات، كە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، ئێران کەمترین درۆنی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە کردوەو دەڵێت، لە ٪99 خەڵکی ئێران بەبێ هێڵی ئینتەرنێتن.