شارپرێس:
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کچە رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی دوای ئەوەی
سەردانی ناوچەی شەقامی سەعدونی کرد لەبەغدا، لەئێستادا بێسەروشوێنە.
ماڵپەڕی "السومرية نيوز" لەزاری
سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، شیلی کاتڵیسۆن، کچە رۆژنامەنوسی بەرەگەز ئەمریکی کە
دانیشتوی وڵاتی ئیتاڵیایە، لەشەقامی سەعدونی شاری بەغدا بێسەروشوێن کراوە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی
بێسەروشوێن بونی ئەو کچە رۆژنامەنوسە دەستپێکردوە.
ئەو رۆژنامەنوسە لە ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی و ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر کار دەکات.