شارپرێس:
میدیای ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە کە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگریی ئەو وڵاتە، هێشتا سیستمی مووشەکیی کیشوەربرێ ئێران تێکنەشکاوە و وەکو خۆیەتی.
ئەوەش هاتووە: ئەم توانا دوورمەودایانە تەنها هەفتەیەک لەمەوبەر بە ئاراستەکردنی مووشەک بەرەو دوورگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندستان نمایشکران کە نزیکەی 4000 کیلۆمەتر لە وڵاتی ئێرانەوە دوورە.
باس لەوەشکراوە کە ئەم مووشەکانە کە دیارە لە جۆری خۆڕەمشەهرن، بەپێی شوێنی سەکۆی هاوێشتنەکەیان دەتوانن زۆربەی کیشوەری ئەوروپا و وڵاتانی گرنگی وەک ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بپێکن و بخەنە ژێر ڕووماڵی خۆیانەوە.