شارپرێس:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، نێوەندگیرانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو ئێران بەسەرۆکایەتیی پاکستان بۆ دانوستاندن بەبنبەست گەیشتون و ئاشكرایكرد، ئێران بەنێوەندگیرەکانی ڕاگەیاندوە کە ئامادەنییە لەڕۆژانی داهاتودا لەپاکستان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن کۆببێتەوە.
ئەو سەرچاوەی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە ئێران بەنێوەندگیرەکانی ڕاگەیاندوە کە ئامادەنییە لەڕۆژانی داهاتودا لەپاکستان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن کۆببێتەوە و مەرجەکانی ئەمریکاش بۆ ئاگربەست و رێککەوتن بەلایەوە پەسندنین.
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیار بوو لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا گفتوگۆی چڕ لەنێوان ئەمریكاو ئێران بەئامانجی دانوستاندن بەڕێوەبچێت.