ناتانیاهۆ قۆناغی بڕینی سەرچاوە داراییەكانی ئێرانی ڕاگەیاند

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، توانیویانە 70%ـی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵا لەئێران تێکبشکێنن، کە وەک کەرەستەی خاو بۆ دروستکردنی چەک بەکاردەهێنراو دەشڵێت، پەکخستنی ئەم دامەزراوانە بەشێکە لەستراتیژی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی سوپای پاسداران.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان گورزێکی وێرانکەریان لەژێرخانی ئابوری و پیشەسازیی ئێران وەشاندوەو جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لەپەکخستنی سەرچاوەکانی تاران.

 

دەشڵێت، کە هێزەکانی وڵاتەکەی گورزێکی وێرانکەریان لەکەرتی پێترۆکیمیاو پیشەسازیی پۆڵای ئێران وەشاندووە. ناتانیاهۆ جەختی کردەوە کە دوای پەکخستنی 70%ی بەرهەمهێنانی پۆڵا، ئێستا ئۆپەراسیۆنەکان چونەتە قۆناغی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی ئێران و پەکخستنی ئەو کارگانەی وەک ئامێری پارە بۆ سوپای پاسداران وەسفی کردن.

ناتانیاهۆ لەپەیامەکەیدا ئاشکرایکرد، کە دوای ئەوەی پێشتر توانیویانە 70%ـی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵا لەئێران تێکبشکێنن، کە وەک کەرەستەی خاو بۆ دروستکردنی چەک بەکاردەهێنرا، لەنوێترین هەنگاودا هێرشیان کردوەتە سەر کارگە پێترۆکیمیاییەکانی ئەو وڵاتە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێستگە پێترۆکیمیاییەکان و پیشەسازیی پۆڵای وەک ئامێری پارە بۆ تاران وەسف کرد و وتی،"ئەم دوو کەرتە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی بودجەی جەنگی ئێرانن دژی ئێمە و تەواوی جیهان." 

ئاماژەی بەوەش کرد پەکخستنی ئەم دامەزراوانە بەشێکە لەستراتیژی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی سوپای پاسداران.

ناتانیاهۆ جەختی لەسەر بەڵێنەکەی بۆ هاووڵاتییانی ئیسرائیل کردەوەو ڕایگەیاند، بەڵێنم پێدابوون کە بەردەوام دەبین لەوردوخاشکردنی ئێران، و ئەمەش رێک ئەوەیە کە ئێستا ئەنجامی دەدەین. دوپاتیشی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان تاوەکوو گەیشتن بەئامانجی کۆتایی بەردەوام دەبن.