ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 48 کاتژمێری ڕابردوی بڵاوكردەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 48 کاتژمێری ڕابردوی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، لەئەنجامی هێرشە درۆنییەكاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.


دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 48 کاتژمێری ڕابردوی بڵاوكردەوە، کەهێرشی درۆنی کاتژمێر 3:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ و (7)هێرشی درۆنی 
لەنێوان کاتژمێر 6بۆ7 ی ئێوارە کراوەتە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران.

دەشڵێت، ئەمڕۆ شەممە، بەدرۆن کاتژمێر 2:58و 3:23خولەکی بەیانی ڕۆژی شەممە هێرشکرایە سەر فەرماندەیی هێزەکانی (70) و بە (2) درۆن کاتژمێر 7:15 و 7:20خولەکی ئێوارە هێرشکرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران و بە(1) درۆن کاتژمێر 8:39 خولەکی شەو گوندی شێخ وەیساوای نزیک شاری سلێمانی کراوەتە ئامانج.

لەكۆتا ڕاگەیەندراوەكەشدا ئەوەی خستۆتەڕوو، كە لەئەنجامی هێرشە درۆنییەكاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.