شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هاوڵاتییانی ئێران کردو ڕایگەیاند، لەبەکارهێنانی شەمەندەفەر یان نزیکبونەوە لەوێستگه و هێڵەکانی شهمهندهفهر دوربکەونەوەو دەشڵێت، ئەم ڕێكارانە بۆ پاراستنی گیانی خۆتانە".
سوپای ئیسرائیل لەهەژماری فەرمی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بەزمانی فارسی نوسیویەتی،" لەپێناو سەلامەتیی خۆتان، تکایە لەگەشتکردن بەشەمەندەفەر لەناوخۆی ئێراندا دوربکەونەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بونی مەدەنییەکان لەنزیک هێڵەکانی شهمهندهفهرهوه، لەوانەیە ژیانیان بخاتە مەترسییەوە".
ئەم هۆشدارییەی ئیسرائیل بۆ هاوڵاتیانی ئێران لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوەی بەرفراوان شاری شیراز، کەرەج، شەهریار و یەزدی گرتەوەو ئیسلامشەهر، پاردیس، حەسەنئاباد و ڕودهێن، توشی پچڕانی تەواوەتی کارەبا بون.
هەر ئەمڕۆش، سوپای ئیسرائیل لەدوای هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، ژێرخانی سەربازیی و ستراتیژیی دەسەڵاتی ئێرانمان کردوەتە ئامانج.
هاوكات، سەرۆکی شارەوانی مەشهەد ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی هۆشدارییە بێ شەرمانەکەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشکردنە سەر رێگە ئاسنینەکانی ناوخۆی ئێران، وەک گرتنەبەری خۆپارێزی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، تا کاتێکی نادیار سەرجەم گەشت و جوڵەکانی شەمەندەفەر لەسنوری پارێزگای مەشهەد ڕادەگیرێن.