شارپرێس:
سەرباری ئەوەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئێران
بەئەنجامدانی هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر گوندی زەرگەزەوی سنوری پارێزگای هەولێر و شەهیدبونی دوو هاوسەرەکە تۆمەتبارکرد، کونسوڵخانەی ئێران
لەهەولێر راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و روداوەکە شەرمەزار دەکات.
کونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت ،" هەواڵی
شەهیدبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی بێتاوان لە هەرێمی کوردستان، خەم و پەشیمانییەکی زۆری
بەدوای خۆیدا هێنا ".
ئەوەشیخستەڕوو، کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە
هەولێر وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی بەشەرەف و حکومەتی
هەرێمی کوردستان، ئەم ڕوداوە شەرمەزار دەکات و سەرەخۆشی ئاراستەی ڕزگاربوان و گەل
و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
کونسوڵخانەی ئێران باسی لەوەشکرد،" ان شاءاللە جارێکی
تر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا حوکم دەکات و خەڵکی ناوچەکەش دەتوانن پەیوەندییە
باشەکان قوڵتر بکەنەوە و لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا پەرە بە کارلێکەکانیان بدەن
".