وەزارەتی کارەبا لەبارەی ئاساییبونەوەی دۆخی کارەبا رونکردنەوە دەدات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 938 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمبونەوەی هەناردەی غاز لەكێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبوەتەوە.


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لەڕونکردنەوەیەکدا دەدڵێت،" دوای ئەوەی بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:40 کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم ڕویدا، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی سێ کاتژمێردا چارەسەری کێشەکەیان کرد، بەڵام دواتر بەهۆکاری کەمبونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، بۆ ئەوەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن تاوەکو  هەرچی زووە چارەسەری گرفتەکە بکەن.