شارپرێس:
پۆلیسی بەسرە زانیاری
لەبارەی کوژرانی سێ ئەندامی خێزانێک بڵاودەکاتەوە، کە لەباشوری بەسرە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی
موشەکێک کوژران.
فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە
لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کاتژمێر 5:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، موشەکێک لە ماڵی هاوڵاتییەک لە ناوچەی
خۆر زوبێری باشور لە شاری بەسڕە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و و خانوەکەشیان
بەسەردا داڕما .
ئەوەشیخستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان
دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەروداوەکە کردوە، تەرمی قوربانییانیش رەوانەی پزیشکی داد
کراوەو بۆ ئەوەی توێکارییان بۆ بکرێت.