درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەی ترەمپ‌و کردنەوەی هورمز.. دوو داوای پاکستان لەئەمریکاو ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی پاکستان داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ ماوەی دوو هەفتە وادەی مۆڵەتەکەی بۆ ئێران درێژبکاتەوە، هاوکات داوای لە ئێرانیش کرد، وەک نیشاندانی نیازپاکیی گەروی هورمز بکاتەوە و بژاردەی دیپلۆماسی دەستپێبکەن.


شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان پەیامێکی لەبارەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕی ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوەو دەڵێت،"  ئێمە بەدوای هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوەین بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ".

ئەوەشیخستەڕوو،"  داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا دەکەم کە وادەی مۆڵەتەکەی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژ بکاتەوە، هاوکات داواش لە ئێران دەکەم لەو ماوەیەدا گەروی هورمز بکاتەوە، ئەوەش وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ بەرزکردنەوەی ئەگەرەکانی ئەو هەلەی هاتوەتە پێشەوە ".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، واتە چەند کاتژمێرێکی دیکە وادەی مۆڵەتەکەی ترەمپ بۆ کردنەوەی گەروی هورمز لەلایەن ئێران بە کۆتا دێت.

بەپەلە