سێنتكۆم هێرشی نوێی درۆنی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشكرایكرد، بۆیەكەمجار بەدرۆن هێرشیانکردوەتەوە سەر ژمارەیەک ئامانج لەئێران و  دەشڵێت، یەکەمجارە درۆن لەو جەنگەدا بەکاربهێنن. 

 
سێنتکۆم كەمیك لەمەوپێش لەئێکس بڵاویکردەوە، "هێزەکانی ئەمریکا لەکاتی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانئاسا، درۆنی بۆمبڕێژکاراویان ئاراستەی ژمارەیەک ئامانج لەئێران کرد". 
 
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم ڕایگەیاند،"سەدان درۆنی ئەمریکی بەتەواوی لەناو ئۆپەراسیۆنە هێرشبەری و بەرگرییەکان دژی ئێران بەکاردەهێنرێن کە لەئاسمان، دەریا، ژێر دەریاو لەسەر وشکانی بۆ پاڵپشتیکردنی ئامانجە سەربازییەکانمان کار دەکەن".
 
بەکارهێنانی درۆن لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لەئێران لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کردوە کە ئەگەر تاوەکو کاتژمێر 3:00ی ئەمشەو لەگەڵ ئێران نەگەنە رێککەوتن، ئەوا ژێرخانی کارەبا، وزە و ژمارەیەک ئامانجی دیکە لەو وڵاتە دەپێکن.