شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، كەئێران دەیویست بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات بەئامانجی لەناوبردنی وڵاتەکەی و دەڵێت، زیاتر لەساڵێکە ئاگاداری ئەو هەوڵەن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران هەوڵی داوە بۆمبی ئەتۆمی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل بەرهەم بهێنێت.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لەساڵێکە ئاگاداری ئەو هەوڵەی ئێرانن بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، لەبەر ئەم هۆکارەش ناچار بون جموجۆڵ و کاردانەوەی توند بەرانبەر ئەو وڵاتە بکەن بۆ ئەوەی رێگری لەمەترسییەکان بگرن.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕونیشی کردەوە، ئامانجی سەرەکیی تاران لەدروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بریتی بوە لە لەناوبردنی یەکجاریی وڵاتەکەی.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای دەستپێ:درنی جەگنی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامەر ئێران یەكێك لەو شوێنانەی كە گورزی توندی بەركەوتوە تەلئەبیب و زۆر ناوچەی دیكەی ئیسرائیلە.