حوسییەكان هەڕەشەی داخستنی گەرویەك دەكەن

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرکردەیەکی حوسییەکانی یەمەن هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئەگەر بابولمەندەب دابخەن، مرۆڤ و جنۆکەش ناتوانن بیکەنەوە.


حوسێن عزی، سەرکردە لەحوسییەکانی یەمەن لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی ،" بەهێزی خودا ئەگەر سەنعا بڕیاری داخستنی بابولمەندەب بدات، ئەوا هەموو مرۆڤایەتی و جنۆکەش ناتوانن بیکەنەوە.

ئەو سەرکردەیەی حوسییەکان باس لەوەشدەكات، كەپێویستە لەسەر ترەمپ و تەواوی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی دەکەن دەستبەجێ کۆتایی بەو سیاسەتە بهێنن، کە بونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئاشتی و رێز لەداواکارییە ڕەواکانی گەل و نەتەوەکەمان ناگرن.

ئەم هەڕەشەیەی حوسییەکانی یەمەن لەکاتێکدایە، كە لەدوای داخستنی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، بابولمەندەب تاكە دەروازەی كەشتیەكانەوەو بەداخستنی مەترسی گەورە بۆ ئابوری جیهان دروست دەبێت.