سبەی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ عێراق.. کۆبونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمیندارێتی چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە لایەنەکانی بەشداربوی هاوپەیمانێتییەکە دەکات سبەی کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران ئەنجامدەن.


ئەمیندارێتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، داوا لە سەرجەم لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کراوە سبەی دوشەممە لەنوسینگەی عەمار حەکیم کۆببنەوەو تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار دەبێت.

رۆژی 11 نیسان و هەشت رۆژ لەمەوبەر، نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا و بەپێی دەستور، دەبێت لەماوەی 15ی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ، سەرۆک وەزیرانی نوێش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپێردرێت، بەوپێیەش بێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دوایین دەرفەتە بۆ لایەنە شیعییەکان بۆ ئەوەی ئەو پۆستە یەکلابکەنەوە.

 

ئەو شەش كه‌سه‌ى کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران دەکەن بریتین لەهه‌ریه‌ك له‌:

1ـ باسم به‌دری: پیاوی یاساو دۆسێ هەستیارەکان کە وەک کاندیدی (تەوافوق) دەردەکەوێت.

2ـ حه‌مید شه‌تری: کەسایەتییە ئەمنییە بێدەنگەکە کە لەپشت پەردەی هەواڵگرییەوە بەرەو لوتکەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن هەنگاو دەنێت.

3ـ قاسم ئه‌عره‌جى: دیپلۆماتکارە ئەمنییەکە کە هەوڵدەدات هاوسەنگی لەنێوان هێزە ناوخۆیی‌و دەرەکییەکاندا ڕابگرێت.

4ـ محه‌مه‌د ده‌راجی: ئەندازیاری پڕۆژەکان کە دەیەوێت لۆژیکی ئاواکردنەوە تێکەڵی سیاسەت بکات.

5ـ عه‌بدولموحسین عه‌بتان: ئەو ناوەی لای شەقام بەپیاوی "خزمەتگوزاریی‌و وەرزش" ناسراوەو چانسی جەماوەرییەکەی خاڵی بەهێزیەتی.

6ـ عه‌لی شه‌کری: ئەکادیمیست‌و شارەزایەک کە دەیەوێت بەزمانی پلان‌و ستراتیژ وڵات بەڕێوەببات.