شارپرێس:
لە قەزای سەیدسادق
شوانکارێک بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستداوە، کە باوکی پێنج منداڵ
بوە.
شارپرێس
زانیویەتی، ئەو کەسەی بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستداوە ناوی سەردار حەمەساڵح
بوە و پیشەی شوان بوە.
هەر بەپێی ئەو
زانیارییانە، قوربانییەکە خەڵکی سلێمانییەو لەسەیدسادق شوان بوە، باوکی پێنج منداڵ
بوو، لەئێستاشدا تەرمی قوربانیەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.